بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، عەتوان ئەلعەتوانی دووپاتی کردەوە کە ئەولەویەتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بریتین لە دەستەبەرکردنی مووچە و خەرجییەکانی حوکمڕانی و هەموو پهیوهستهكانی تری ژیانی هاووڵاتیان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ دووشەممە، ئەلعەتونی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ ستافی باڵای وەزارەتی دارایی کرد. لە بۆ پێداچوونەوە و گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک فایل و بابەتی دارایی، ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا، میوانداری بەڕێوەبەرانی ژمێریاری و بودجەی کرابوو، پێداچوونەوە بە قەرزی گشتی لە وەزارەتی دارایی، وفایلەکانی قەبارەی خەرجکردن و نەختینەی بەردەست وکێشەی دواکەوتنی دارایی و ڕێژەی لەسەدی کورتهێنانی بودجە.
ههروهها گوتی" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی دارایی وڵات و ڕێگاکانی تێپەڕاندنی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی سیاسەتی دارایی وڵات بووەتەوە دوایین ئامادەکارییەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 كرا، هەروەها میکانیزم و پلانەکانی دڵنیابوون لە دابینکردنی پارهی پێویست بۆ مووچە و خەرجییەکانی حوکمڕانی لەماوەی ئەمساڵدا تاوتوێ کرا. و دۆسیەی قەرزی گشتی دەرەکی و ناوخۆی خرایهڕوو نهمازه قەبارەی قەرزەکە، جا چ لە سەردەمی ڕژێمی پێشووەوە بە میرات ماوه یان ئەوەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لە ڕێگەی دەرەکی و ناوخۆییەوە پەنا بۆ بردراوە قەرزكراوه و میکانیزمەکانی خشتەی دانەوەی قەرزەکانی، جگە لەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ هەموارکردنەوەی ڕیزبەندی قەرزی عێراق.
عەتونی ئاماژە بەوەشکردووە كهئامانجی سەرەکی بودجەی سێ ساڵە چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان بووە، بەڵام مەرجی هەبوونی نەختینەی دارایی پێش گرێبەستکردن ئێمەی بردەوە بۆ چوارگۆشەی یەک، وتی" ئێمە ڕێگای یەکگرتنی ئەرێنیمان لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن گرتەبەر بە ئامانجی ئەوەی بتوانێت بڕگەکانی بەرنامەی حکومەت جێبەجێ بکات."
ئاماژە بەوەشکرد كهئەولەویەتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بریتین لە دەستەبەرکردنی مووچە و خەرجییەکانی حوکمڕانی و هەموو ئەو ڕێكارانهی كهکاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە، وتی" پێویستە وەزارەتی دارایی پلان و بەرنامەی دروستی هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتی دارایی بە شێوەیەک کە گەشەسەندن بەدەستبهێنێت.