بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری، دەستگیرکردنی چوار داواکراوی بە تاوانی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و کەلوپەلی کۆن لە بابل و موسهننا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە" بە ئاڕاستە و سەرپەرشتی وەزیری بەرگری، سابت ئەلعەباسی، و لە چوارچێوەی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەکان، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی موسهننا توانیان سێ داواکراو لەلایەن دەزگای دادوە دەستگیر بکەن کە یەکێکیان تۆمەتباری تیرۆر و دوو کەسیش تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بوون، كهفەرمانی گرتنیان لە دژی دەرچووە بەپێی بڕگەکانی ماددەی (1) . 4/تیرۆر، 28/مادەی هۆشبەر).
ئاماژەی بەوەشکرد رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتە بەر و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، "دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی پاڕێزگای بابل توانیان بازرگانێکی کەلوپەلی کۆن لە بابل به كهل وپهلهوه دەستگیر بکەن، ئاماژە بەوەش كرد كه كهل وپهلی شوێنەوارهكان دهست بهسهردا گیراوه و تۆمەتباریش ڕهوانهی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان كراوه.