یونامی پێشوازی له‌بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

سیاسی
  • أمس, 21:22
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ دووشەممە، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی) پێشوازی لە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوه‌ی ئەندامێتی دەستەی کۆمیسارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد،
    نوێنەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە" نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق (یونامی) پێشوازی لە پەسەندکردنی بڕیارەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنەرانه‌وه‌ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌درێژکردنەوەی ماوەی ئەندامێتی دەستەی کۆمیسارانی  کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆماری عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵ. وجەختشی لەگرنگی شایستە دەستوورییەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجام بدرێت كرده‌وه‌.
     یونامی ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق ده‌ڕبری، له‌ڕێگای پێشکەشکردنی هاوکاری تەکنیکی بۆ کۆمسیۆن، بۆ ئەوەی ڕۆڵی گرنگی خۆی بگێریت لە دڵنیابوون لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد ودادپەروەرانە وباوەڕپێکراو و شەفاف، لە ماوەی دیاریكراودا.