بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مندهڵاوی، بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، و پشتبەستن بە دەستوور و یاساکانی کارپێکراو لە كردهوه بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ناوەند و هەرێم.
نووسینگەی مەندهلاوی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێدا هاتووه" ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندهلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک پهرلهمانتاران کرد، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی گرنگی نیشتمانی پەیوەست بە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم، جگە لە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی سهر گۆڕەپانی سیاسی و ناوچهكه.
ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسه هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ناوەند و هەرێم کرا.
مەندهلاوی جەختی لەپێویستی بەردەوامبوونی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکان، و پشتبەستن بە چوارچێوە دەستوری و یاساییەکان بۆ چارهسهركردنی كێشهكان کردەوە، وجەختیشی لە گرنگی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە کردەوە کە لە نێوان بەغدا و هەولێردا کراون بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و شەفاف، و بەشێوهیهك كه لە خزمەتکردنی گەلی عێراق دا بێت بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.
ههروهها هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر پاراستنی هەماهەنگی و پەیوەندیکردن سەبارەت بە ئاستەنگەکانی ناوچەکە، هەروەها کارکردن لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە جیاوازەکان بۆ بەدیهێنانی ئەو پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییەی کە عێراقییەکان ئاواتەخوازن، جەختیشیان لەوە کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری عێراق پێویستی بە هەوڵە نیشتمانییە هاوبەشەکان و دڵسۆزییان هەیە لە دانانی بەرژەوەندییەکانی وڵات لە سەرووی هەموو ڕەچاوکردنی دیکەوە.