بهغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی کردەوە کە هەماهەنگییەکی زۆر لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و بیانی هەیە بۆ ڕادەستکردنی ئەو کەسانەی داواکراون لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەوانە بازرگانیکردن بهمادده هۆشبهرهكان، هاوکات ئاماژە بە دەرکردنی 85 فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی لە دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان كرد.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە، حسێن ئەلتەمیمی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند" حکومەت بە نوێنەرایەتی وەزارەتی ناوخۆ، ئاستی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و بیانی بەرزکردووەتەوە بەپێی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان، لە ئێستادا هەماهەنگییەکی ئاست بەرز هەیە کە هۆكاری چارهسهركردنی زۆرێك لهدۆسیهكان بووه کە دوایینیان ٨ کەس بوون کە لە کوێتەوە بە فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بۆیان دەرچووە هێنرانهوه.
ئاماژەی بەوەشکرد بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان کاری هەواڵگریی وردی ئهنجام دهدات کە توانیویەتی بگاتە ئامانجە نێودەوڵەتییە گەورەکان لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکاندا. ئەو زانیارییە وردانەی کە لەبەردەستدان خراوەتە بەردەم دادگاکانی کارامە لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتیش لە دژی نزیکەی 85 کەسی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانی دەرچووە.
وەزارەتی ناوخۆ پێشتر ڕادەستکردنەوەی 8 داواکراوی بازرگانێکی مەترسیداری مادەی هۆشبەری لە کوێت ڕاگەیاند.
ههروهها وتی: پرۆسەی وەرگرتنەوەی ئەو داواکراوانە دوای هەماهەنگییەکی ئاست بەرز لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتی کوێت هات بۆ بەدواداچوونكردن بۆ فایلی ئاڵوگۆڕی داواکراوانی نێوان هەردوو وڵات و جێبەجێکردنی ڕێککەوتن و پەیماننامەکان لەم بوارەدا.