بهغدا-INA- ویسام الملا
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتی کردەوە کە یەکەم هەمواری یاسای ماددە هۆشبەرەکان ئامادەیە بۆ دەنگدان.
سەرۆکی لیژنەکە، ماجید شنگالی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند" لیژنەکە گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی ئامادەکردنی ڕەشنووسی کۆتایی یاسای هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای ماددە هۆشبەرەکانی ژمارە 50ی ساڵی 2017 و ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان لە یەکەم دانیشتنەکانی خولی یاسادانانی ئێستادا.
ئاماژەی بەوەشکرد كهیاساکە لە ڕێگەی کۆبوونەوەمان لەگەڵ لیژنەی یاسایی و لیژنەی پەرلەمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان و لیژنەی ئاسایش و بەرگری سازكرد بە ئامانجی ئامادەکردنی شیوازی کۆتایی وپێش كێشكردنی بهدهستهی باڵا بۆ كاروباری مادده هۆشبهرهكان و دهروونیهكان، وهكو ئامادهكارییهك بۆ پێشکەشکردنی بۆ دەنگدان.
جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکەم یاسای هەموارکردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەکان ژمارە ٥٠ی ساڵی ٢٠١٧ لهخولی یاسادانانی ئێستا دهبێت.