به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیماني دەوڵەتی یاسا پێشوازی له‌نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وشاندی یاوه‌ری كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، ڕاگه‌یاندووه" نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیماني دەوڵەتی یاسا پێشوازی له‌نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وشاندی یاوه‌ری كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دواپێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵات و ناوچه‌كه تاوتووێكران.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ڕكمانیهكانی ڕووبه‌ڕوویی ناوچه‌كه ده‌بنه‌وه و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر عێراق و ڕێگاكانی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ قه‌یرانه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ پرسه تایبه‌ته‌كان به‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانه‌وه وكاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كانی تایبه‌ت به‌ڕێكخستنی پێگیریه ئاڵوگۆڕه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ده‌ستوور و ئه‌وه‌ی له‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵیدا بڕیار له‌سه‌ر ده‌درێت.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه نیشتیمانییه‌كان كرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕكمانیهكان له‌وڵات له‌پێناو به‌ده‌ستهاتنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌كۆتایی وتی" نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نووری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و مالكی پێشوازی له‌م بانگهێشتنامه‌یه كردووه، و هیوای خواست ئه‌م سه‌ردانه ببێته هۆی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و لێكتێگه‌یشتنی هه‌ردوولا.