بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی، جاسم عمێری و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی دەستوور و جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی کردەوە.
دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ جاسم عمیری سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لە بینای دادگای باڵای فیدراڵی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد".
لهراگهیندراوهكه ئاماژه بۆ ئهوه كراوه كه "هەردوولا باسیان لە پاراستنی دەستوور و جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی کردووە، بەو پێیەی نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بە گشتی دەکات بەبێ جیاوازی"، ههروهها جەختکرایەوە کە "دەستوور ماف و ئازادییەکانی بۆ هەموو خەڵک دیاریکردووە و هەموو دەسەڵاتەکانی پابەند کرد کە خەڵک بتوانن چێژیان لێ وەربگرن بۆ ئەوەی سیستەمێکی دیموکراسی ڕاستەقینە بنیات بنێت لەسەر بنەمای سەروەری یاسا و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و بەشداری هەمووان دامەزراوە.
ههر به كوێرهی راگهیندراوه ئهوهیش هاتووه كه، "دەستور وەک چۆن خەبات و قوربانیدانی گەل بەرجەستە دەکات، دەبێت پارێزراو بێت و پێشێل نەکرێت، بەتایبەتی سەبارەت بە دابەشکردنی دادپەروەرانەی سەروەت و سامانی گەل و گەیشتن بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەو بوارەدا، و پابەندبوون بە پرەنسیپی دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان".
ههروهها ئهو هیش هاتووه كه، "گرنگی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەم بارەیەوە و ڕۆڵی لە پاراستنی دەستوور و گەیشتن بە بنیاتنانی دامەزراوە دەستوورییەکان بە شێوەیەک کە لەگەڵ بڕگەکانیدا بگونجێت، قسەی لەسەر کراوە".