بەغدا - INA
سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید ، ئەمڕۆ دووشەممە، دووپاتی کردەوە کە عێراق لە پشتگیری تهواوی لوبنان دهكات لە پێناو تێپەڕاندنی هەلومەرجی قۆناغی ئێستا.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووه " سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید ، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە عەلی حبحاب باڵیۆزی کۆماری لوبنان لە عێراق کرد" ههروهها لە سەرەتای دیدارەکەدا، باڵیۆز سڵاوی سەرۆک کۆماری لوبنان جۆزێف عونی گەیاندە سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق و بەردەوامی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی خواست ".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سەرۆک کۆمار حبحابی راسپارد سڵاو و پیرۆزبایی بگەیەنیتە سەرۆک عۆن بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری لوبنان و هیوای سەرکەوتن و سەقامگیری و ئاشتی زیاتری بۆ گەلی لوبنان خواست".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه "سەرۆک کۆمار پەرۆشی عێراقی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پتەوکردنی هاوکاری و کاری هاوبەش دوپات کردەوە لە پێناو بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا و بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بۆ گەلانی ناوچەکە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سهرۆك كۆمار" پشتیوانی عێراقی بۆ لوبنان و گەلی برا دووپاتکردەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر هەلومەرجی قۆناغی ئێستادا و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی و پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی خۆی".
ههروهها لەبەرامبەردا باڵیۆزی لوبنان ئاماژەی "بەسووربوونی وڵاتەکەی کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری به شێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییه هاوبەشەکان بکات و هەڵوێستی عێراقیشی لەپشتیوانی لەگەلی لوبنان بەرزنرخاند کە ئازارەکانی جەنگی لەسەرکەم دەکاتەوە".
ئهنجوومهنی نوێنهران دانیشتنی خۆی دواخست