له‌ كۆبونه‌وه‌ی به‌غدا ..چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر سێ دۆسێی دەکاتەوە

سیاسی
  • اليوم, 13:28
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی لە ئۆفیسی سه‌ید عەمار حەکیم لە بەغدا ئەنجامدا، هاوکات جەختی لەسەر سێ دۆسێی کردەوە، دیارترینیان ئامادەیی ئەمنی و هەموارکردنەوەی بودجە بوو.

    بەشی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، "چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی لە ئۆفیسی سه‌ید عەمار حەکیم لە بەغدا ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی سەرۆك و ، سەركرده‌كانی قه‌واره‌كان و ئه‌ندامی ئه‌و قه‌وارانه‌ به‌، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک یاسا و میحوەر گرنگ کە لە بەرنامەی کاردا هاتووە".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامادەبووان جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئەم کۆبوونەوانە کردەوە بە شێوەیەکی وەرزی بۆ بەرزکردنەوەی هەماهەنگی"، جەختیشیکردەوە "پێویستی دەرکردنی یاساگەلێک کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەبێت. هاوکات ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کرا کە بەرەو پێشەوە بچین لەگەڵ هەموارکردنی یاسای بودجە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە حکومەت بەرنامەی خزمەتگوزارییەکەی بە شێوەیەک جێبەجێ دەکات کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنێت".

    بەگوێرەی راگه‌یندراوه‌كه‌، لە چوارچێوەی پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکەدا، ئامادەبووان، "داوای خۆیان بۆ ئاگربەست لە غەززە نوێکردەوە، داوای پشتگیریکردنیان لە گەلی فەلەستین لە بەرامبەر تەحەددیاتی ئێستاداکرد"، جەختیان لەسەر "پێویستی پاراستن" کردووەتەوە ئامادەیی ئەمنی و سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەگەرییەکان."

    لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان جەختیان لە "گرنگی بەهێزکردنی یەکێتی نیشتمانی و داخستنی ڕیزەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کردەوە"، ئاماژەیان بەوەدا کە "هاودەنگیی نیشتمانی بنەمایە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی".