بەغدا - INA - ویسام مهلا
لیژنەی دارایی پەرلەمان لە ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری، ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و سەرۆکی دەستەی پارەدار سەبارەت بە سێ فایل.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری فەیسەڵ ههومەیس سەرۆکی دەستەی پارە و بەرێوەبەری گشتی بودجە و ژمێریاری و بەڕێوەبەری قەرزی گشتی لە وەزارەتی دارایی ، لە درێژەی میوانداریکردنی وەزیری دارایی کرد."
ئاماژەی بەوەشکرد، "میواندارییەکە بۆ تاوتوێکردنی خشتەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چاکسازی لە باج و بابەتە داراییەکانی دیکە هاتووە".
ئهنجوومهنی نوێنهران دانیشتنی خۆی دواخست