سه‌ید حەکیم توانای عێراق بۆ بەرگریکردن لە خۆی و پشتیوانی لە سەقامگیری هەمیشەیی وڵاتەکەی پشتڕاست دەکاتەوە

سیاسی
  • اليوم, 12:55
  • +A -A

    بەغدا - INA

    سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت، سه‌ید عەمار حەکیم، ئەمڕۆ دووشەممە، توانای عێراقی بۆ بەرگریکردن لە خۆی و پشتیوانی لە سەقامگیری هەمیشەیی خۆی پشتڕاستکردەوە، داوای نەهێشتنی قەیرانەکان و بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندی میللەت بەسەر بەرژەوەندییە تایبەتییەکان کرد.

    لە راگه‌یندراوێكیدا لە نووسینگەی سه‌ید حەکیم، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌، تێیدا هاتووە کە "سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت، سه‌ید عەمار حەکیم، لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ، ڤیکتۆریا تایلۆر کۆبووەوە".

    بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، سه‌ید حەکیم جەختیکردەوە، کە "عێراق مۆدێلێکی گرنگ بە سیستەمی سیاسیی خۆی، گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان دەخاتەڕوو"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "دۆخێکی بێوێنەی سەقامگیری لە سەر  ئاستی سیاسی، کۆمەڵایەتی، و ئەمنی، و دەرئەنجامی قوربانیدانی عێراقییەکانە لە هەموو پێکهاتەکانەوە".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "پشتیوانی و پەسەندکردن لەلایەن هەموو عێراقییەکانەوە هەیە بۆ پاراستن و بەردەوامبوونی ئەم سەقامگیرییە و گواستنەوەی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی"، جەختیشیکردەوە "پاڵپشتییەکەی بۆ نەهێشتنی قەیرانەکان و جێهێشتنی کێشەکان و ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندی میللەت بەسەر بەرژەوەندییە تایبەتییەکان". 

    سه‌ید حەکیم ئاماژەی بە "توانای عێراق بۆ بەرگری لەخۆی کرد"، جەختی لە "چەسپاندنی بەرەی ناوخۆ و پاراستنی یەکگرتوویی و یەکڕیزی نیشتمانی کرد".