ئەمڕۆ.. لە سەرەتای گه‌ڕی چواردەهەمی خولی نایابی عێراق سێ ڕووبەڕووبوونەوە ئه‌نجام ده‌درێت

وەرزش
  • اليوم, 12:47
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، کێبڕکێکانی گه‌ڕی چواردەهەمی خولی نایابی عێراق دەستپێدەکات، سێ یاریی لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاری واست و بەسرە بەڕێوەدەچێت.

    لە یەکەم یاری ،و له‌سه‌ر  یاریگای ساحیر ئەحمەد ڕازی لە بەغدای پایتەخت، له‌ کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ، میوانداری یاری نێوان یانه‌ی حدود و دیالە به‌رێوه‌ده‌چێتت، لە هەمان کاتدا، یانه‌ی قاسمیش لە گۆڕەپانی یاریگای ئۆڵۆمپیادی کوت به‌رامبه‌ر یانه‌ی کەربەلا یاری دەکات و یارییەکانی ئه‌مرۆیش بە یارییەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان یانه‌كانی مینا و نەفتی بەسرە لە دێربی باشوور کاتژمێر ٥ی ئێوارە له‌ یاریگای فه‌یحا به‌رێوه‌ده‌چێت.