بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما لەم هەفتەیەدا دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی، ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )نێردراوه ، تێیدا هاتووە "کەش و هەوا بۆ سبەینێ، سێشەممە، ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و لە ناوچەکانی باکور و باشوور نیمچە هەور بۆ هەوری تهواو و لهبهیانیانیشدا كهشوههوا تەم دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا وردە وردە نامێنێت، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بۆ سەرووی ڕۆژی پێشوو لە وڵات بە گشتی"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "زۆرترین پلەکانی گەرما لە بەغدا، کەربەلا، واست، نەجەف، و کەرکوک 19 دەبێت، له دیالە ، ئەنبار، سەلاحهددین، و هەولێر 18، میسان 21، و زیقار و دیوانیە 20، بەسرە 22 پله دەبێت."
ئهوهیش هاتووه كه ، "سەبارەت بە ڕۆژی چوارشەممە، کەشوهەوا بەگشتی ساماڵ دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست هاوشێوە رۆژی پێشوو دهبن، هەروەها لە ناوچەکانی باکور و باشوور کەمێک بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو".
له راگهیندرنداوهئاماژەی بەوەشکرد، "پێنجشەممەی داهاتوو، کەش و هەوا بەشێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لەسەر شاخه بهرزهكان.
ڕوونیشیکردەوە، "لە هەینی داهاتوو بارودۆخی کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ وڵات ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور کەمێک دادەبەزن، هەروەها لە ناوچەکانی باشووریش چەند پلەیەک دادەبەزێت".