بهغدا-INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، جەختیان لە گرنگی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەموو هێزەکان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و لابردنی ئاستەنگییەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان عێراق نێچیرڤان بارزانی".
له راگهیندراوهكه ئاماژە ئهوه كرا كه ، " لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی پێشهات و ڕووداوەکانی سەر گۆڕەپانی وڵات و ناوچەکە کرا، هەروەها باس لە پێویستی پشتیوانی کردنی حکومەتی فیدراڵی و سەرکەوتنی جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکەی کرا، بەشێوەیەک کە خواستەکانی هاوڵاتیان لە سەرانسەری وڵاتدا بەدی بهێنێت".
به پێی راگهیندراوهكه له كۆبۆنهوهی نێوان سودانی بارزانی "تاوتوێی دۆسیە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و باشترین ڕێگا بۆ ڕێکخستنی پابەندبوونە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کرا، لەسەر بنەماکانی دەستوور و ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا پەسەندکراوە".
ههر به پێی راگهیندراوهكه "هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لە نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکاندا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و لابردنیان لە وڵاتدا، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراق بەدی بهێنێت و ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری نیشتمانی پتەوتر بکات".