بەغدا -INAئەمڕۆ دووشەممە ،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع، سەردانێکی فەرمی بۆ شانشینی یەکگرتوو(بریتانییه ) دەستپێدەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە” دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیادا سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتوو دەستپێدەکات”.
بەپێی ڕاگەیندراوەكەدا سەرۆك وەزیران زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار ئەنجام دەدات کە دیارترینیان دیداری پاشای شانشینی یەکگرتووە چارلزی سێیەم و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کییر ستارمەر، جگە لەوەی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی بەریتانیا کۆدەبێتەوە”، هەروەها ”چەند دیدارێک لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکان و کەرتی بازرگانی ئەنجام دەدات، ئەمەش جگە لە ئەنجامدانی سیمینار و وتوێژ لەگەڵ ناوەندەکانی”.
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە ”سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی پەرەپێدانی دەرفەتەکانی هاوکاری نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتوو دێت، کە تیایدا واژۆکردنی ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبوارە جیاجیاکاندا بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و ئەمنیدا”.
هەر بە پێی راگەیەندراوەكە باسی ئەوەیش كراوە كە لەم سەردانە فەرمییە سەرۆك وەزیران بۆ بەریتانیا شاندێکی باڵا یاوەری دەکات، ”کە ژمارەیەک لە وەزیر و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەک ڕاوێژکار لەخۆدەگرێت، جگە لە نوێنەرانی کەرتی تایبەت و بازرگانان و پیشەسازییە تایبەتمەندەکان لە کەرتە جیاوازەکانی ئابووریدا”.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات