چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگۆی تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ڕەتدەکاتەوە

سیاسی
  • أمس, 22:08
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،چوارچێوەی هەماهەنگی،دەنگۆی تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ڕەتکردەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : کە هەندێک پێگە لە  تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ومیدیای ناوخۆییەکان، هەواڵی ناڕاستیان بڵاوکردۆتەوە و ئیدیعای ئەوە دەکەن کە لە دوا کۆبوونەوەی چوارچێوەکەدا گفتوگۆ لەسەر داواکردنی کشانەوەی حەشدی شەعبی لە ناوچە دیاریکراوەکان یان تێکەڵکردنی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری کراوە،ئیمە دڵنیایی دەدەین کە هەموو ئەم باسانە هەرگیز نەخراونەتەڕوو ودەنگۆیەکانیش هیچ بنەمایەکیان نییە.