بەغدا-INA
ئێوارەی ئەمرۆ یەک شەممە،هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت،بە ئامادەبوونی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران و "مەحمود مەشهەدانی " سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و "نێچیرڤان بارزانی " سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لە كۆشكی حكومی لەبەغدا ،بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسە سەرەكییەكانی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتیان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا،هاوپەیمانیەتەکە ،جەختی لەوە كردەوە كە ئەمساڵ دوا ساڵی خولی پەرلەمانی و حكومییە، ئەمەش وا پێویست دەكات كە هەموو لایەن و هێزە نیشتمانییەكان بە پلەیەك پابەندبن بەڵێنەکان و جێبەجێ بكەن كە لە بەرنامەی حكومی کە سەرجەم لایەنەکان لەسەری ڕێككەوتبوون،بەشێوەیەك كە پشتگیری لە سەقامگیری بكات و دەزگا جێبەجێكارییەكان لە تەواوكردنی ئەركەكانیان لەسەر ئاستە جیاوازەكان و دۆسیە ئابووری و گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و ئەمنییەكان بەردەوام بن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: هاوپەیمانییەكە پشتگیری خۆی بۆ پاكێجی چاكسازییە دارایی و ئابوورییەكان دووپاتکردەوە كە حكومەت پەیڕەوی دەكات و دەبێتە فاکتەری پاراستنی سەقامگیری دارایی و ئابووری لە وڵات،هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە هیچ هەڵوێستێكی سیاسی لە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی عێراقدا نییە، تەنها پرسە تەكنیكییەكان نەبێت كە دەكرێت لە ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنەوە، دوور لە گەنگەشە و هەڵكشانی میدیایی چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هاوپەیمانییەكە داوای كرد عێراق لەسەر بەرنامەی جێگیری بنەڕەتی خۆی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگارییەكان و ڕووداوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان بەردەوام بێت، بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی عێراق بپارێزێت و لە ململانێ و قەیرانەكان دووری بخاتەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە كۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی سوریا کرا و ئامادەیی عێراق بۆ پشتگیریكردنی گەلی برای سوریا دووپاتکرایەوە، لەگەڵ بەدواداچوونی گۆڕانكارییە سیاسییەكان،لەسەر ڕێگای بەرجەستەبوونی هەڵوێستەكان، بەتایبەتی هەڵوێستی ڕوون لەبارەی تیرۆر.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت سەركۆنەی پەلامارە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و هەر پەلامارێكی دیكەی سەر وڵاتانی ناوچەكەی دەکات،هەروەک کۆبونەوەکە سەردانە فەرمییەكانی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیرانی بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی برا و دۆست بەرز نرخاند،كە ڕۆڵیان لە بەرجەستەكردنی هەڵوێستی عێراق لە مامەڵەكردنی ژیرانە لەگەڵ پێشهاتەكان و ڕووداوەکانی ناوچەكە.