بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،دووپاتیکردەوە لەسەر گرنگی دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانی فراوانی سوری بۆ پشتیوانی کردن لە قۆناغی گواستنەوەی پڕۆسەی سیاسی.
وەزارەتی دەرەوە لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە : "فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە پەراوێزی کۆنفرانسی شانشینی عەرەبستانی سعودیە سەبارەت بە سوریا ،چاوی کەوت بە "کایا کالاس" نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا،"
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : لە میانەی دیدارێکدا،باس لە رێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا کرا، کە تێیدا هەردوو لا خواستی خۆیان بۆ دروستکردنی لیژنەی هاوبەشی عێراقی-ئەوروپی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ وەزیری دەرەوە کردەوە، بەتایبەت لەبارەی پڕۆسەی سیاسی لە سوریا،هەروەها ئاماژەی بە پێویستی "سوود وەرگرتن لە ئەزموونی عێراق لەم بوارەدا کردەوە،هەروەها گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم شەڕکەرە بیانییەکان لە سوریا.
هەربە گوێرەی راگەیەندراوەکە : لەدیدارەکەدا باس لە گرنگی دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانی فراوانی سوری و کۆنگرەی نیشتمانی بەرنامە بۆ داڕێژراوی کرا، هەروەها باس لە رۆڵی یەکێتی ئەوروپا لە پشتیوانی کردنی هەموو قۆناغەکانی پڕۆسەی گواستنەوە، لە دروستکردنی دامەزراوە دەستوورییەکانەوە تا بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و ئامادەکردنی هەلومەرج بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران بۆ ماڵەکانیان کرا.
لە کۆتاییدا راگەیەندراوەکەدا هاتووە : "کایا کالاس " خواستی خۆی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ عێراق لە داهاتوودا دەربڕی، و جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەستنی کۆبوونەوە هاوبەشەکان کردەوە بۆ ئامانجە هاوبەشەکانی هەردوولا.