بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"فوئاد حسێن"جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە کۆبوونەوەیەکی وەزاری فراواندا لە سعودیە سەبارەت بە دۆخی سوریا، چەند خاڵێکی گرنگی خستەڕوو:
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "فوئاد حسێن " هۆشداری دا لە مەترسی بەردەوامی داعش لە ناوچەکەدا و رایگەیاند کە ژمارەی چەکدارانی داعش زیادی کردووە و چەکی نوێیان دەستکەوتووە، هەروەك ئاماژەی بەوەشدا کە 26 بەندیخانە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا هەن کە زیاتر لە 10 هەزار چەکداری داعشی تێدایە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : وەزیری دەرەوە جەختی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە بڕیار و ویستی گەلی سوریا کردەوە لە داڕشتنی داهاتووی سیاسییان، بەڵام پێداگری کرد لەسەر گرنگی رەچاوکردنی پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگای سوریا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە هاوشێوەیی گۆڕانکارییەکانی سوریا و عێراق کرد و داوای کرد سوریا سوود لە ئەزموونی عێراق وەربگرێت بۆ خۆلادان لە هەڵەکان.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : وەزیری دەرەوە لەکۆتایی وتارەکەیدا دووپاتیکردەوە لەسەر ئامادەیی عێراق بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی خۆی لە شەڕی دژە تیرۆر بۆ یارمەتیدانی سەقامگیری سوریا و دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەی.