مەشهەدانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی پتەوکردنی هاوکاری دووقۆڵی دەکەن

سیاسی
  • أمس, 21:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "مەحمود مەشهەدانی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لەگەڵ "ڤیکتۆریا تەیلور" جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باسی پتەوکردنی هاوکاری دووقۆڵی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان لە هەموو بوارەکاندا کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "مەحمود مەشهەدانی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، پێشوازی لە " ڤیکتۆریا تەیلور " جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەلیزابێت تروداو پاشکۆی  باڵیۆزخانەی ئەمریکای کرد.
    وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە  : لەدیدڕێکدا باس لە  پتەوکردنی هاوکاری دووقۆڵی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە هەموو بوارەکاندا کرا،بەتایبەت لە بواری سیاسی و ئابووری،و تاوتوێکردنی پرسە هەنووکەییەکان و پێشهاتەکانی دۆخی هەرێمی و کاریگەرییەکانی لە ناوچەکەدا.
    هەر لە دیدارەکەدا : باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکە بەگشتی و عێراق بەتایبەتی و چۆنیەتی پتەوکردنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولا کرا،هەروەك هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی پەیوەندی بەردەوام و پتەوکردنی هاوکاری سیاسی و ئابووری کردەوە.