بەغدا-INA
سوپای عێراق ریزبەندەی 43ی جیهانی لە ژمارەی هێزە ئامادەکانی بۆ جەنگ پاراست، بە پشتبەستن بە زیاتر لە 60 فاکتەر، لەوانە ژمارەی یەکە سەربازییەکان و سەرچاوە داراییەکان و توانا لۆجستییەکان و ڕەچاوکردنە جوگرافیا، بەپێی ماڵپەڕی "گڵۆباڵ فایەر پاوەر"ی ئەمریکی.
ماڵپەڕەکە بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە دەڵێت: عێراق ریزبەندی خۆی لە پۆلێنی جیهانی هێزی سەربازی بۆ ساڵی 2025 لە ریزبەندی 43 لە نێوان 145 وڵات کە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە لە ڕووی هێزی سەربازی بەردەستەوە پاراستووە.
مەڵپەرەکەش ئاماژەشی بەوەدا: کە سوپای عێراق لە پلەی چوارەمی عەرەبی دایە.
ماڵپەڕەکە روونیشیکردۆتەوە : کە پۆلێنکردنەکە پشت بە زیاتر لە 60 فاکتەر دەبەستێت، لەوانە ژمارەی یەکە سەربازییەکان و سەرچاوە داراییەکان و توانا لۆجستییەکان و ڕەچاوکردنە جوگرافیا.
هەروەك مەڵپەرەکە خستۆتیەڕوو : پۆلێنی جیهانی هێزی سەربازی بۆ ئەمساڵ 145 وڵات لە ئاستی جیهاندا دەگرێتەوە،و لەو ڕیزبەندەدا عێراق،دۆخی ئێستای سەربازی خراوەتەڕوو .