بەدواداچوون-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ئەحمەد ئەبو غیت " سکرتێری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، جەختی کردەوە کە گرنگە پرۆسەی گواستنەوە لە سوریا بەشداری فراوان لەخۆبگرێت و خواستەکانی گەلی سوریا بێنێتە دی.
"جەمال ڕوشدی" وتەبێژی فەرمی سکرتێری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە : کە "ئەحمەد ئەبو غیت " سکرتێری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بەشداری لەو کۆبوونەوە کرد کە لە ڕیازی پایتەختی شانشینی عەرەبی سعودیە سەبارەت بە سوریا بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی عەرەب، لەوانە وەزیری دەرەوەی نوێ لە سوریا، و وەزیران و بەرپرسانی ژمارەیەک وڵاتی بیانی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و هەرێمیەکان تێدا بەشدار بوون.
"ڕوشدی " لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سوریا و چۆنیەتی پشتگیریکردنی سوریایان تاوتوێکرد وە لە تێپەڕاندنی قۆناغی نوێ کە گواستنەوەیەکەی سەخت دەبێت و چەندین ئاستەنگی گەورەی تێدایە، بۆ هێنانەدی خواستەکانی گەلی سوریا دوای نارحەتی و ئازارێکی دوور و درێژ.
وتەبێژی فەرمی سکرتێری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ڕوونیکردەوە : کە کۆبوونەوەکان جەختیان لە گرنگی بوونی پرۆسەی گواستنەوە بەشێوەیەکی ئارام و گشتگیر کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات کردەوە لەگەڵ گرنگی پاراستنی سەروەری سوریا و یەکێتی خاکەکەی و ناسنامە جیاوازەکانی و کراوەکەی،هەروەك کۆبوونەوەکە گفتوگۆی شەفاف و ڕاشکاویان بەخۆیانەوە بینی کە خواستێکی ڕاستەقینەی هەمووانی دەرخست کە سوریای داهاتوو ئەندامێکی ئەرێنی بێت لە خێزانی عەرەبی و هەرێمی.