هەولێرـ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "نێچیرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستان،گەیشتە بەغدا و چاوەڕوان دەکرێت کۆمەڵێک پرسی چارەنووسسازی نێوان هەولێر و بەغدا لەکۆبوونەوەکاندا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان تاوتووێ بکات.
سەرچاوەیەک لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، کە بە شاندێکی باڵاوە گەیشتە بەغدا، لەو سەردانەیدا بەشداری لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەکات و دیداری لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق ئەنجام دەدات، هاوکات ئەم سەردانە لە کاتێکدا دێت کە هەولێر و بەغدا لەم ساڵەدا هەوڵی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی درێژخایەن دەدەن.
ئەو سەرچاوەیە ووتیشی:
ئەم سەردانە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت لە سایەی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکەدا.