سەرۆک وەزیران فەرمانیدا بە لابردنی هەموو بەربەستەکانی بەردەم تەواوکردنی پڕۆژەکانی نەخۆشخانەکان لە بەغدا

ناوخۆ
  • أمس, 18:50
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،فەرمانی کرد بە لابردنی هەموو ئەو بەربەستانەی کە ڕێگرن لە تەواوکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەکان لە بەغدا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا  هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیا جێبەجێکار ،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ بەدواداچوونی شێوازی کارکردن لە پڕۆژەی نەخۆشخانە نوێیەکان لە بەغدا.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : "سودانی سوپاسی هەوڵی سەرجەم کارمەندانی پڕۆژە گرنگەکانی لە بەغدا کرد، کە پڕۆژەکان دواکەوتبوون و کارکردن تێدا دەستی پێکردۆتەوە.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی" ئاماژەی بەوە کرد کە فراوانبوونی دانیشتووان و گوشاری زۆر لەسەر نەخۆشخانەکانی پایتەخت بووەتە هۆی لاوازی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.
    جەختیشی کردەوە کە ئەزموونی نەخۆشخانەی شەعب هیوایەک بوو بۆ خەڵک، لەم کەرتەدا کە یەکێکە لە گرنگترین کارەکانی حکومەت،هەروەها جەختی کردەوە لە سەر بەدواداچوونی ڕۆژانەی بۆ پڕۆژە تەندروستییەکان و ئەو ڕاپۆرتانەی لەبارەیانەوە بەرز دەخرێنە ڕوو  لە بەغدا و پارێزگاکان.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر دەرکردنی ڕێنمایی بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئەو بەربەستانەی کە هەن،هەروەها ئەو کۆمپانیایانەی پابەندی کاتی جێبەجێکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان دەبن، دەرفەتی پێدانی پڕۆژەی تریان پێدەدرێت، هەروەك جەختیشی کردەوە کە ئەم پڕۆژانە خزمەتگوزارییەکی گەورە پێشکەش دەکەن چونکە دەکەونە قەراغەکانی پایتەختەوە، ئەمەش قەرەباڵغی کەم دەکاتەوە و گوشار لەسەر نەخۆشخانەکانی تری ناو بەغدا کەم دەکاتەوە.
    لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کە "سودانی" گوێی لە تێبینی و سکاڵای خاوەن کۆمپانیاکان و ئەندازیاری نیشتەجێ گرت و فەرمانی کرد بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست، لەوانەش بابەتی کارەبا،کە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا پڕۆژەیەک تۆمار بکرێت کە گەیاندنی ووزەی کارەبا بۆ هەموو پڕۆژە نەخۆشخانەکان لە پارێزگاکە لەخۆ بگرێت.