وەزارەتی کار مینحەی سێ مانگی ڕابردوو خوێندکارانی زانکۆ خەرج دەکات

ناوخۆ
  • اليوم, 18:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی سەربە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،دەستیکرد بە خەرجکردنی مینحەی مانگەکانی (تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم)ی ساڵی خوێندنی 2024-2025 خوێندن بۆ خوێندکارانی زانکۆ .
    "ئەحمەد موسەوی"سەرۆکی دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕوونی کردۆتەوە کە ئەم مینحەیە زیاتر لە (20) هەزار خوێندکاری زانکۆ حکومییەکانی دەگرێتەوە و مینحەکە بەردەوام دەبێت بۆ پشتگیری خوێندکاران تا ساڵی 2025.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : موسەوی جەختی کردەوە کە خەرجکردنی مینحەکە لە چوارچێوەی هاوکاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی کار و وەزارەتی خوێندنی باڵادایە بۆ کەمکردنەوەی باری دارایی لەسەر خوێندکاران و خێزانەکانیان،هەروەها جەختی کردەوە لەسەر،گرنگی پاڵپشتی لە خوێندن وەک یەکێک لە پایەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.