باڵیۆز بەرزنجی لەعەممان پێشوازی لە پەرلەمانتار یەحیا موحەمەدی دەکات

ناوخۆ
  • اليوم, 17:00
  • +A -A

    هەولێر -INA
    شێخ "عومەر بەرزنجی" باڵیۆزی عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی ،لە نووسینگەی خۆی لە باڵیۆزخانە، پێشوازی لە یەحیا موحەمەدی ئەندامی پەرلەمانی عێراق کرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی باڵیۆز بەرزنجی ، لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : باڵیۆز بەرزنجی لە دیدارێکدا لەگەڵ "موحەمەدی"جەختی لەسەر پەرەپێدانی  پەیوەندی بەردەوام کردەوە لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی وڵات.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە لایەن خۆیەوە،پەرلەمانتار" موحەمەدی " خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی باڵیۆزخانەی کرد لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتی ئوردنی برا و هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی ڕەوەندی عێراقی.