بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ بەدواداچوونی چۆنیەتی کارکردن لە پڕۆژەکانی نەخۆشخانە نوێیەکان لە پایتەخت بەغدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی "سەرۆک وەزیران ،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد، بۆ بەدواداچوونی چۆنیەتی کارکردن لە پڕۆژەکانی نەخۆشخانە نوێیەکان لە بەغدای پایتەخت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیا جێبەجێکارەکان بەڕێوەچوو.