بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"سابت محەمەد سەعید عەباسی" وەزیری بەرگری،لەگەڵ "بێنگین ڕێکانی"وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن،میکانیزمی دابەشکردنی زەوی بەسەر کارمەندانی وەزارەت تاوتوێکرد.
وەزارەتی بەرگری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ یەکشەممە"سابت محەمەد سەعید عەباسی" وەزیری بەرگری، چاوی کەوت بە "بێنگین ڕێکانی" وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان،بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی دابەشکردنی زەوی ناوچەی نەهرەوان، دوای ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و تەکنیکییەکان لە کۆتایی نزیک بوونەتەوە.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : وەزیری بەرگری لەگەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ، ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی زەوی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکانی تر تاوتوێ کرد لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ کارمەندانی تری وەزارەت لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.