بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان "عامر موسا حوسێنی " وەک سەرۆکی کارگێڕی هەڵبژاردن دیاریکرد.
کۆمسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : کە ئەمرۆ یەک شەممە "ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە بارەگای کۆمسیۆن کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا کە کە تیایدا سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن بەشداربوون بۆ دیاریکردنی سەرۆکی کارگێڕی هەڵبژاردن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بە کۆی دەنگ متمانە درا بە دادوەر "عامر موسا حوسێنی" وەک سەرۆکی کارگێڕی هەڵبژاردن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئەم دەنگدانە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ کە تێیدا هاتووە (درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ خولی ئێستا بۆ ماوەی دوو ساڵ کە لە 7/1/2025وە دەست پێدەکات و ئەنجومەن بەردەوام دەبێت تا 6/1/2027 لە ئەنجامدانی ئەرکە یاساییەکانی لە ماوەی دیاریکراوی ئاماژەپێکراو لە بڕیارەکەدا.