بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرمانگەی جێبەجێکردنی سەر بە وەزارەتی داد،دەستکەوتەکانی لە بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکان لە ساڵی 2024 ڕاگەیاند.
"ڕاستی یوسف حەمید" بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : بە هەوڵی بەردەوام بۆ باشترکردنی کارایی و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان،و بەپێی ڕێنماییەکانی "خالید شوانی " وەزیری داد،کە ئامانج لێی دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و بەهێزکردنی کاری دامەزراوەکان، و دەستکەوتەکانی بریتی بوون لە گواستنەوەی (16) بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن بۆ باڵەخانەی نوێ، و کردنەوەی (4) بەڕێوەبەرایەتی نوێ، سەرەڕای ئاسانکردنی ڕێکارەکان بە جێبەجێکردنی سیستەمی (QR)ی نیشتمانی لە (40) بەڕێوەبەرایەتی، و چالاککردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی (POS) لە (30) بەڕێوەبەرایەتی،هەروەها گواستنەوەی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی و کردنەوەی دۆسیە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و سیستەمی نۆرەی ئەلیکترۆنی.
"ڕاستی یوسف حەمید" لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی کردەوە کە ساڵی 2024 چاودێرییەکی وردی دارای و ئامارێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، لەوانە وەرگرتنەوەی 645 ملیار دینار لە قەرزارەکان و دەرکردنی زیاتر لە 50 هەزار ماستەر کارد بۆ خەرجکردنی پارە بۆ خاوەن قەرزەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی.
ئاماژەشی بەوەدا کە فەرمانگەکە هەوڵ دەدات لە ساڵی 2025دا پێشکەوتنی زیاتر بەدەست بەخۆیەوە ببنێت لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری داد.