بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید "سەرۆک کۆمار،جەختی لەسەر پێویستی چالاککردنی ڕۆڵی چاودێری لیژنەی دارایی و بەدواداچوونی بۆ میکانیزمەکانی خەرجکردن کردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەمرۆ یەک شەممە ، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە "عەتوان عەتوانی " سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ئاستەنگە ئابوورییەکانی بەردەم وڵات و ڕێگاکانی تێپەڕاندنیان کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستی چالاککردنی ڕۆڵی چاودێری لیژنەی دارایی و بەدواداچوونی بۆ میکانیزمەکانی خەرجیە داراییەکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و ڕێکوپێک کرد، هەروەك جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی لە چوارچێوەی دەستووردا سەبارەت بە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک کە مافی کۆمەڵانی خەڵک لە فەرمانبەران و خانەنشینان لە سەرتاسەری وڵات بپارێزێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە لایەی خۆیەوە" عەتوان عەتوانی "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی لەسەر ڕێنماییە بەنرخەکانی و پابەندبوونی بە دابینکردنی مافی هەموو هاوڵاتیان و هەوڵ و پلانە ستراتیژییەکانی لیژنەکەی خستەڕوو کە پێداویستییەکانی وڵات و هەموو توێژەکانی گەل دەستەبەر دەکات.