بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەخت لە پابەندبوونی سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەکاتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی یاسا کێشە لەسەرەکان لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا، هەروەك داواش لە پەرلەمانتاران دەکات ڕۆڵی چاودێری خۆیان بگێرن لە کەمکردنەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی عێراقییەکان.
"مەندەلاوی" لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە : دەستپێکردنی وەرزی یاسادانانی یەکەم بۆ ساڵی 2025 دەرفەتێکی گریبگە بۆ بەهێزکردنی کارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەردوو بواری یاسادانان و چاودێریدا،جەختیشی کردەوە لە پابەندبوونی دەستەی سەرۆکایەتی بۆ یەکلاکردنەوەی یاسا کێشە لەسەرەکان لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا، بە شێوەیەک کە خزمەتی گەل بکات.
مەندەلاوی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە ڕێنماییمان بە سەرجەم لیژنەکانی پەرلەمانداو بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان لە پێناو تەواوکردنی پڕۆژە یاسا گرنگەکان کە لە ئەستۆیاندایە، و گێرانی ڕۆڵی چاودێرییان بە شێوەیەک کە گەندەڵی کەم بکاتەوە و سامانی عێراقییەکان بپارێزێت،سەرەڕای چالاککردنی میوانداریکردنی بەرپرسان بۆ بەهێزکردنی شەفافیەت و ئاڵوگۆڕی بیروڕا، و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کە ڕێگرن لە جێبەجێکردنی سیاسەتە گشتییەکان.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،جەختی کردەوە لەسەر پێویستی هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن بۆ دڵنیابوون لە خێرایی تەواوکردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، و گرنگی پشتگیریکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامە هەڵبژاردنەکەی، بە شێوەیەک کە ڕێژەی خزمەتگوزارییەکان بەرز بکاتەوە، سەرەڕای بەردەوامبوونی پەیوەندی لەگەڵ خەڵک بۆ گوێگرتن لە کێشە و داواکانیان و گەیاندنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەدواداچوونی چارەسەرکردنیان بە خێراترین کات.