بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،گرنگی پەیڕەوکردنی سیستەمی ئەسیکودای لە کارگێڕی گومرگ خستەڕوو،ئاماژەی بەوەشدا کە دواکەوتن لە دەروازە سنوورییەکان کەم دەکاتەوە و بازرگانی نێودەوڵەتی بەهێز دەکات.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەسیکودا سیستەمێکی بەڕێوەبردنی زانیارییە گومرگییەکانە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD) لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە پەرەی پێداوە.
ڕوونیشیکردەوە : بۆ بەهێزکردنی توانای کۆکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان و گەیاندنی بە 20%ی کۆی داهاتەکان، وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی هاوکاری هاوبەشیان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ناوە.
وەک ڕاەێژکاری دارایی سەرۆك وەزیران ئاماژەی پێدا ئەم سیستەمە ئەمانەی خوارەوە دەستەبەر دەکات :-
- دیجیتاڵی تەواو بۆ کارەکانی گومرگ دابین دەکات
- دواکەوتن لە دەروازە سنوورییەکان کەم دەکاتەوە
- شەفافیەت و ئاشکراکردنی کەلوپەلە بازرگانییەکان بەهێز دەکات
- گەندەڵی کەم دەکاتەوە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی مرۆیی
- داهاتی گومرگی زیاد دەکات
- بازرگانی نێودەوڵەتی بەهێز دەکات
- بنکەیەکی زانیاری گشتگیر دەربارەی جووڵەی کاڵاکان دابین دەکات
"ساڵح"ووتیشی : عێراق یەکێکە لەو وڵاتە عەرەبییانەی ئەم سیستەمە بە شێوەیەکی تەواوکار لە بەندەر و فڕۆکەخانە و سنوورە وشکانییەکاندا لەگەڵ وڵاتانی ئوردن، ئیمارات، سعودیە و میسر، ئەم سیستەمە نوێیە لە گومرگەکانیدا جێبەجێ دەکات.