بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی بەرگری،کردنەوەی دەرگای خۆبەخشی لە ڕیزەکانی سوپای عێراقی ڕەتکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لەسەر ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە بوونی هەڵمەتی خۆبەخشی لە ڕیزەکانی سوپای عێراقی،و بڵاوکردنەوەی فۆرمێکی تایبەت لە پەڕە ساختەکان بە ناوی (بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبردنی خۆبەخشی ) بۆ مەبەستی وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیان و چەواشەکردنیان بە بوونی هەڵمەتی خۆبەخشی ڕەتدەکاتەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : وەزارەت جەخت دەکاتەوە کە لە ئێستادا هیچ داواکارییەکی خۆبەخشی نییە لە ڕیزەکانی سوپای عێراقی، ئەگەر لە داهاتوودا هەبێت، ئەوا لە (ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری و لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی وەزارەت کە بە نیشانەی شینی پشتڕاستکردنەوە دڵنیاکراونەتەوە) ڕادەگەیەنرێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : وەزارەت داوای لە هاوڵاتیان دەکات باوەڕ بەو دەنگۆیانە نەکەن کە لەم ماڵپەڕە ساختانەدا بڵاودەکرێنەوە و بەدوای زانیاری ماڵپەڕە فەرمییەکانی وەزارەت بن بۆ وەرگرتنی زانیاری ڕاست و دروست.