بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد عەلی تەمیم " وەزیری پلاندانان،جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی سوودوەرگرتن لە تابلێتە ئەلیکترۆنییەکانی تایبەت بە سەرژمێری دانیشتوان کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ یەک شەممە "محەمەد عەلی تەمیم " وەزیری پلاندانان،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی پێداچوونەوە و پەسەندکردنی گرێبەستەکانی لە وەزارەت کرد، کە بریکاری وەزیر و سەرۆکی دەستەی ئامار و سەرۆکی دەزگای ناوەندی پێوانەسازی و بەڕێوەبەری گشتی دەستەی عێراقی بۆ متمانەپێدان و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی و بەڕێوەبەری وردبینی و چاودێری ناوخۆیی،و بەشی گرێبەستە حکومییەکان ئامادەی بوون.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئا
ماژەی پێداوە : وەزیری پلاندانان لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە سوودوەرگرتن لەو تابلێتە ئەلیکترۆنییانەی کە لە سەرژمێری دانیشتواندا بەکارهاتوون،لە ڕێگەی دابەشکردنیان بەسەر وەزارەتەکان لەوانە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و بازرگانی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ناوخۆ و دەرەوە و کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان و داد و وەزارەتەکانی تر، بۆ ئەوەی لە ڕێگەیانەوە نوێکردنەوەی زانیارییە گرنگ و سەرەکییەکان بە شێوەیەکی ڕۆژانە ئەنجام بدرێت، کە ئەم ئامێرانە پەیوەست دەبن بە سەنتەری سەرەکی زانیارییەکان لە وەزارەت، بەمەش زانیارییەکانمان بە شێوەیەکی بەردەوام نوێ دەکرێنەوە، بەبێ پێویستی بە ئەنجامدانی ڕووپێوی مەیدانی.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی خراوەتە بەرنامەی کار گفتوگۆیان لەسەر کرا،لەوانە نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی باڵەخانەی سەنتەری نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی کارگێڕی، تەواوکردنی سیستەمی دیجیتەڵی بۆ چالاکی و خزمەتگوزارییەکانی دەزگای ناوەندی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری، و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کار لە دەستەی عێراقی بۆ متمانەپێدان.