بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"تسوی وی "باڵیۆزی چین لە عێراق،ڕایگەیاند : کە قەبارەی هاوکاری بازرگانی لەگەڵ عێراق لە ماوەی 11 مانگدا گەیشتووەتە 50 ملیار دۆلار، ئاماژەی بەوەشدا کە مامەڵەکردن بە یوان لە نێوان هەردوو وڵات لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، "تسوی وی " وتی : قەبارەی هاوکاری بازرگانی نێوان عێراق و چین لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە تا مانگی تشرینی دووەم گەیشتە 50 ملیار دۆلاری ئەمریکی.
ڕوونیشیکردەوە : کە مامەڵەی دراوی نێوان هەردوو وڵات ئێستا لە قۆناغە سەرەتاییەکاندایە.
ووتیشی : لە داهاتوودا پەرەی پێدەدرێت چونکە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ هەردوو وڵات.
لەدرێژەی قسەکانیدا "بالیۆز تسوی وی ئەوەشی خستەڕوو : کە ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیای چینی لە عێراق هەن بەهۆی ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی کە عێراق بەخۆیەوە دەیبینێت و پشتگیری حکومی و ئاسانکارییەکان بۆ کۆمپانیا بیانییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد : کە حکومەت گرنگییەکی زۆری داوە بە پرسی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان،هەروەها کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و هەژاری.
جەختیشیکردەوە کە ڕاپۆرتێک لە یەکێک لە ئاژانسە جیهانییەکان بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەی گەشە لە عێراق لەم ساڵدا بەرز دەبێتەوە بۆ 4.1 %.
روونیشیکردەوە: کە هەوڵەکانی عێراق ڕوونن لە بووژانەوە و گەشەپێدان و پێشکەوتن، و دەرفەتی گونجاندن هەیە لە نێوان پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و پێشخستنی پشتێنە و ڕێگا.
کۆتایی قسەکانیدا بالیۆز "تسوی وی " ووتی : ئەو کارانەی کۆمپانیا چینییەکان لە بەندەری فاو ئەنجامی دەدەن، کە پاککردنەوەی ڕێڕەوی ئاوییە، لە مانگی 10ی ئەمساڵ کۆتایی دێت.