بەدواداچوون-INA
کتێبێکی نوێیە نووسەری سوری "عیزەدین محمد دومانی " نووسیویەتی،تیایدا باس لە ژیان و ڕەوشتی پێغەمبەری خۆشەویست دەکات (درودی خوای لەسەر بێت).
نووسەر لەم کتێبەدا چەندین هەڵوێست و نموونەی بەرز لە ژیانی پێغەمبەری ئیسلام دەخاتە ڕوو کە پیشاندەری بەرزی ڕەوشت،و بەزەیی و مرۆڤایەتی ئەون، هەروەك نووسەر هەوڵ دەدات وەڵامی پرسیارێکی هەستیار و قووڵ بداتەوە: کە "بۆچی خۆشم دەوێت؟!"
کتێبەکە تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی مامەڵەکردنی پێغەمبەر لەگەڵ کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسی و دەروونییەکان،و چۆن توانی خەڵکی لە تاریکی بەرەو ڕووناکی ببات،هەروەک لە فەرموودەیەکی ڕاستدا هاتووە: "من تەنها نێردراوم بۆ تەواوکردنی ڕەوشتە جوانەکان.