بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،دەستەی کەشناسی عێراق،وردەکاریی ڕەوشی کەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە تیایدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات لە سبەینێوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :بۆ سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، تەمومژیش لە بەیانیدا دروست دەبێت و بەرەبەرە دەڕەوێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا،هەروەك بەرزترین پلەی گەرما لە بەغدا 17و لە دیالە و نەینەوا و کەربەلای پیرۆز 16 و لە ئەنبار و سەڵاحەدین و هەولێر 15و لەواست و بابل و میسان و زیقار و موسەننا 18و لە پارێزگای بەسڕەش 20 پلەی گەرمی دەبێت.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ ڕۆژی سێشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،هەروەها لە ناوچەی باکووریش ئاسمان هەورەی زیاتری دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،بەڵام لە ناوچەی باکوور نزیک دەبێت لە ڕۆژی پێشوو.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ئاسمان بەگشتی هەوری دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لە بەیانیداو پاشان بەرەبەرە نامێنێت، و پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەرز دەبنەوە .
سەبارەت بەڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووش،دەستەکە ڕوونیکردۆتەوە : کە لە ناوچەکانی باکوور و باشوور ئاسمان نیمچە هەوری بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاستیش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور،بەڵام لە ناوچەی باشوور کەمێک بەرز دەبێتەوە.