بەدواداچوون-INA
ئەمڕۆ شەممە،سوپای سودان،ڕایگەیاند کە کۆنتڕۆڵی شاری (وادی مەدەنی) پایتەختی هەرێمی جەزیرەی لە ناوەڕاستی سودان کردووە.
وتەبێژی سوپای سودان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە : کە هێزە چەکدارەکانی سودان و هێزەکانی پاڵپشتیان لە هەموو میحوەرەکان پێشڕەوی دەکەن و کار لەسەر پاککردنەوەی شوێنی یاخیبووان لەناو شارەکەدا دەکەن.
هەروەك ڕوونیکردۆتەوە : کە لە مانگی دیسەمبەری 2023 وە هێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆنتڕۆڵی چەندین شاری هەرێمی جەزیرەیان کرد، لەوانە (وادی مەدەنی) پایتەختی هەرێمەکە.