وەزیری دارایی: ئێمە بودجەی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێممان بۆ ساڵی 2024 دابین كرد

ناوخۆ
  • أمس, 21:21
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری دارایی تەیف سامی پشتڕاستی كردەوە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە تەواوی بۆ ساڵی 2024 دابینكراوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە مووچەی فەرمانبەران لە ماوەی ساڵی 2025 بە تەواوی گەرەنتی كراوە.
    لە بەیاننامەیەكی لیژنەی دارایی پەرلەماندا  كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە  و تێیدا هاتووە : میوانداری تەیف سامی وەزیری داراییمان كردوە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی دارایی وڵات و دیارترین تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی دارایی و خەرجكردن و دەستەبەركردنی هەندێك مەرج.
    سامی دووپاتی كردەوە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە: كە وەزارەتی دارایی بەتەواوی بودجەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ساڵی 2024 دابین كردبوو، و بەرپرسیار نییە لەوەی نەیگەیەنێتە دەست ئەو كەسانەی كە شایستەی ئەوەن، ئاماژەی بەوەشكرد موچەی فەرمانبەران لە ماوەی ساڵی 2025دا بە تەواوی گەرەنتی هەیە.
    هۆشداریشیدا یەكێك لە دیارترین تەحەددیاتی بەردەم وەزارەت لە جێبەجێكردنی بودجەی 2024 و ئەو كورتهێنانەی تێیدا ڕوویدا لە ئەنجامی ئەوە هات كە حكومەتی فیدراڵی زیاتر لە 11 ترلیۆن مووچەی بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان داوە، لە كاتێكدا دەسەڵات لە كوردستان داهاتی نەوت و غەیرە نەوتی هەرێمی ڕادەستی ناوەند نەكرد و ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر دارایی پارێزگارەكانی دیكەدا هەبووە.
    ڕوونیشیكردەوە : ڕاپۆرتی باڵانسەكانی تاقیكردنەوە پشتڕاستی كردووەتەوە كە داهاتی هەرێم نانەوتی زیاتر لە 4 ترلیۆن دینار بووە، هەولێر تەنها 320 ملیار دیناری بۆ بەغدا ناردووە.
    وەزیری دارایی لەبارەی هەمواركردنەوەی ماددەی 12ی یاسای بودجەی پێشنیازكراو، دووپاتی كردەوە كە دۆسیەكە تەكنیكییە، و تا ئێستا وەزارەت ئاگاداری نییە، بەڵام مەرجی پێدانی باجەكانی بۆ ئەو كۆمپانیایانە داناوە كە لەو نەوتەدا كاردەكەن و كێڵگەكانی ناو هەرێم لەسەر پێشكەشكردنی ڕاپۆرت كە وردەكاری تەواوی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و بەكارهێنانی ناوخۆیی لەخۆدەگرێت  و داهاتی نەوت بە مەبەستی دەستەبەركردنی ئەو باجانە لە حكومەتی فیدراڵی.
    سامی ڕایگەیاند : وەزارەتی دارایی بە تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ ساڵی 202دابین كردبوو، بەرپرسیار نییە لە نەگەیاندنی بەو كەسانەی كە مافی خۆیانە.
    لە بەیاننامەكەدا ڕوونیكردەوە : لیژنەی دارایی بڕیاریدا لیژنەیەكی لاوەكی پێكبهێنێت بۆ بەدواداچوون بۆ باجەكانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ساڵانی 2024-2025، هەروەها بۆ لێكۆڵینەوە لە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر.
    هەروەها لەكۆتایی ووتیشی : هەروەها لیژنەكە بڕیاریدا میوانداری بەڕێوەبەرە گشتییەكانی بەشی بودجە و ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی بكات، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بۆ تاوتوێكردنی هەندێك بابەتی پەیوەست بە سیاسەتی دارایی دەوڵەت.