ئاوەدانكردنەوە: تەواوكردنی 43 كۆد لە چوارچێوەی پڕۆژەی كۆدەكانی بیناسازی و جێ بەجێكردنی كۆدی عەرەبی

ناوخۆ
  • اليوم, 20:51
  • +A -A

    بەغدا  -  INA-  ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە  و نیشتەجێكردن و شارەوانی گشتی تەواوبوونی 43 كۆد لە چوارچێوەی پڕۆژەی كۆدەكانی بیناسازی و جێبەجێكردنی كۆدە عەرەبییەكان پشتڕاستكردەوە، هاوكات ئاماژە بە گرنگی یاسادانانی یاسای بیناسازی عێراقی كرد.
    نەبیل سەفار وتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ڕەشنووسی یاسای بیناسازی عێراق یەكێكە لە یاسا بنەڕەتییەكانی كەرتی بنیاتنان و بیناسازی، بەو پێیەی ئامانجی ڕێكخستنی كارەكانی بیناسازییە لە وڵاتدا، ستانداردكردنە شێوازی كاركردن و تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی كە ڕێگری لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دەكەن، كە بەشدارە لە دڵنیابوون لە دروستكردنی بینای سەلامەت كە لەگەڵ ستانداردە ئەندازیارییەكاندا دەگونجێت
    سەفار ئاماژەی بەوەشكرد ی: یاساكە پێكهێنانی ئەنجوومەنی بیناسازی بە سەرۆكایەتی وەزارەتی ئاووەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیكای ئەندازیاران و زانكۆكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان هەروەها دامەزراندنی ماڵپەڕێكی تایبەت بۆ ئەندازیاری لەخۆدەگرێت كە بە پابەندكەر و كارپێكراو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا ڕێنمایی زانكۆكانی عێراق دەكات كە لە چوارچێوەی پرۆگرامەكانی خوێندندا پەسەندیان بكەن وئاماژەی بەوەشكردووە، “هەموو ئەمانە ڕەشنووسێكی ئێستای یاساكەن، هەنگاوی پێشكەوتوومان ناوە.
    سەفار دووپاتی كردەوە : وەزارەت لە ڕێگەی بەشی بیناسازییەوە كار دەكات بۆ ئامادەكردن و دەركردنی كۆدی بیناسازی عێراقی و تایبەتمەندییە تەكنیكیەكان بۆ كارەكانی بیناسازی، كە بریتین لە كتێبی زانستی كە ستانداردە ئەندازیاری و یاساییەكانی دیاریكردووە كە پێویستن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بەپێی بەرزترین ئاست تایبەتمەندییەكان، ئاماژەی بەوەشكرد تا ئێستا هەنگاوەكان تەواو بوون لەگەڵ باقی كۆدەكان.
    ڕوونیشیكردەوە : دەزگای ناوەندی بۆ ستانداردكردن و كۆنتڕۆڵی جۆریی سەر بە وەزارەتی پلاندانان ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕێت لە تەواوكردنی ئەو كۆدانە، بەو پێیەی پێگەی یاسایی پێدەبەخشێت بە دەركردنی بڕوانامەی فەرمی بۆ هەر كۆدێك، كە لە ڕۆژنامەی فەرمی ( رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی) دا بڵاودەكرێتەوە، وایان لێدەكات پابەند بن بۆ جێبەجێكردن لەسەر ئەرزی واقیع.
    سەفار لە كۆتایی قسەكانیدا جەختی لەوە كردەوە كە ئەم هەوڵانە لە بەرژەوەندی پەرەپێدانی كەرتی بیناسازییە لە عێراق و بەرزكردنەوەی سەلامەتی و بەردەوامیی پڕۆژەكان بەپێی دوایین ستانداردە نێودەوڵەتییەكان.