بەغدا - INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مادە هۆشبەرەكان لە وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ڕێكخراوی هەواڵگری مۆدێرن پلانی هەیە بۆ دۆزینەوەی هەر كەسێك تێوەگلاوبێت لە تاوانێكی ماددە هۆشبەرەكاندا تاوانبارەكەی سەلمێنرابێت، هاوكات ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ساڵی 2025 سەخترین ساڵ دەبێت بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان.
وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ، حسێن یوسف تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پلانی هەواڵگریمان ڕێكخستووە بە بەكارهێنانی شێوازی سەردەمیانە كە وامان لێدەكات تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا بگەینە هەر كەسێك كە دەستی لە تاوانی ماددە هۆشبەرەكاندا هەبێت كە تاوانباربوونی سەلمێنراوبێت لە هەموو پارێزگارەكانی وڵات و بە هەرێمی كوردستانی عێراقیشەوە، بە هەماهەنگییەكی ئەمنی بەرزەوە، ئاماژە بەوە دەكات ئێمە ئامێری مۆدێرن و پێشكەوتوومان هەیە كە لە ڕێگەیەوە دەتوانین ماددە هۆشبەرەكان و ئەو شوێنانە دەستنیشان بكەین كە تێیدا حەشاردراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو مەشق و ڕاهێنانانەی كە بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان بەگشتی و فەوجەكەی تاكتیكی بەتایبەتی ئەنجامیاندا وایكرد بەڕێوبەرایەتیەكەمان ئامادەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ڕووخاندنی هەر تۆڕێكی ماددەی هۆشبەری چەكداری و ئاماژەی بەوەشكرد ساڵی 2025 سەختترین ساڵ دەبێت بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان، بەو پێیەی ئەوان هیچ بژاردەیەكیان نییە جگە لە زیندانیكردن یان كوشتن ئەگەر پیاوەكانمان بەپێی یاساكانی شەڕی چەكداری ڕووبەڕوو ببنەوە.
تەمیمی ڕاشیگەیاند : سەرنج دەخەینە سەر بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە ناوچەكە و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەك تەنها لە ناوخۆی وڵاتدا، هەروەها هەوڵەكانی قاچاخی ماددە هۆشبەرەكان بە پێی میكانیزمی نوێ بە هاوكاری لەگەڵ پاسەوانی سنووری عێراق سنووردار دەكەین و هێزەكان و دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەكان.
ڕوونیشیكردەوە : ئەو ئەنجامانەی لە دۆسیەی دژە ماددەی هۆشبەردا بەدەست هاتوون لەماوەی ساڵانی 2023 و 2024 لە هەموو ساڵانی پێشوو زیاترە، لە ساڵی 2003ەوە تا پێكهێنانی حكومەتی ئێستا بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لە ڕووی كوالیتی ئەوانەی دەستگیركراون، ئەو تۆڕە نێودەوڵەتیانەی كە هەڵوەشێنرانەوە و بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی كە دەستیان بەسەردا گیراوە..
تەمیمی ووتیشی: تاوانی ماددە هۆشبەرەكان یەكێكە لەو تاوانە مەترسیدارانەی كە ڕووبەڕووی دەوڵەت و حكومەت دەبێتەوە، ئێمە هەوڵی ناوازە دەدەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی لە دەرەوەی ئەركی یاسایی و كارایی و چاوەڕێی ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرە هزرییەكان بەرز دەكرێنەوە بۆ دەزگایەك كە هاوتەریب بێت لەگەڵ قەبارەی تاوانەكە و تەحەداكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئێمە پارێزبەندی یاسایی لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە بڕیارە دادوەرییەكان وەردەگرین، و بەبێ پاڵپشتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەڕێگەی دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندی لە ڕەسافە و دادگای لێكۆڵینەوەی یەكەمی كەرخ و باقی دادگاكانی كارامە، ئێمە نەماندەتوانی بە سەركەوتوویی ئامانجەكانمان بەدەست بهێنین.