بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی پلاندانان وادەی كردنەوەی سەنتەری پشكنینی زێڕی لە فڕۆكەخانەی كەركوك ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە عێراق ڕۆژانە لەنێوان 50-75 كیلۆ زێڕ هاوردە دەكات.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان، عەبدولزەهرا هینداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كاری سەنتەرەكانی پشكنینی زێڕ بەردەوامە لە فڕۆكەخانەكانی عێراق كە بەم دواییە كرانەوە و سەر بە ڕێكخراوی ناوەندی بۆ ستانداردكردن و كوالێتی كۆنتڕۆڵ لە وەزارەتی پلاندانان، بەو پێیەی ئەم ناوەندانە بە درێژایی (24) كاتژمێر لە فڕۆكەخانەكانی بەغدا و نەجەف و بەسرە و بەم نزیكانە لە كەركوك كاردەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : زیادبوون لە پرۆسەی هاوردەكردنی زێڕ هەیە كە دەچێتە ناو عێراقەوە، بەو پێیەی ڕۆژانە بە تێكڕای گشتی نزیكەی 50 بۆ 75 كیلۆ زێڕ لە ڕێگەی دەروازە فەرمییەكانەوە تۆمار دەكرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی رێكار هەیە كە لەلایەن یەكەكانی پشكنینەوە ئەنجامدەدرێت لە فڕۆكەخانەكان و كە ئەم ڕێكارانە بە هەمان شێوەی ئاسانن جگە بەهۆی بوونی ئامێری زۆر پێشكەوتووەوە و وردە و كاتێكی زۆری پێناچێت.
هینداوی ڕوونیشیكردەوە : عێراق یەكێكە لەو سێ وڵاتە كە خاوەنی ئامێری وردبینی بەرزی لەو شێوەیەیە، جا چ سەبارەت بە كێش، نیشانەدان، یان پشكنین، ئاماژەی بەوەشكرد ئەم ڕێكارانە كارئاسانییەكی زۆریان بۆ كاری ئاڵتونسازەكان كرد و تێچووی كەمكردەوە كە هاوردەكار دەبوو لە پرۆسەی گواستنەوەی زێڕ لە فڕۆكەخانە یان لە هەر بەندەرێكی دیكەوە بۆ بارەگای ڕێكخراوی ناوەندی بۆ ستانداردكردن هەڵبگرێت بۆ ئەوەی پشكنین و ناوی لێبكرێت.
ووتیشی: ئەو ڕێكارانە هەر كە بارەكە گەیشتە فڕۆكەخانە ئاسان دەبن، لە ڕێگەی گومرگەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی پشكنین یان یەكەی كە دەكەوێتە فڕۆكەخانە و لە ماوەیەكی كورتدا، ڕەنگە لە دوو بۆ سێ كاتژمێر زیاتر نەبێت، هەموو ئەمانە ڕێكارەكان تەواو دەبن و هاوردەكار زێڕەكە وەردەگرێت و لە فڕۆكەخانە دەردەچێت بە پشكنین و ناوی لێنراوە، ڕوونكردەوەش ئەوەی كە ئەمە بەشدار دەبێت لە پاراستنی ئابووری و پاراستنی بەكاربەریش.