سەرۆك وەزیران سەرەخۆشی لە كۆچی دوایی خاوەن چایخانەی شابەندەر دەكات

ناوخۆ
  • اليوم, 14:59
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەرەخۆشی لە كۆچی دوایی خاوەنی چایخانەی شابەندەر كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرەخۆشی دەكات بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی كۆمەڵایەتی حاجی (محەممەد كازم خەشالی)، خاوەنی  چایخانەی شابەندەر كەنیشانەیەكی گرنگ بەرجەستە دەكات لە مێژووی كولتوری عێراقدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆچكردوو نوێنەرایەتی كەیسێكی دیاری عێراقی دەكات، جگە لە كاریگەرییە كۆمەڵایەتییەكانی، نموونەی سەبر و قوربانیدان بووە دوای شەهیدبوونی چوار منداڵەكەی لە بۆردومانە تاوانكارییەكەدا كە شەقامی موتەنەبی لە ساڵی 2007دا كردە ئامانج، هیوای خواست كۆچكردوو بەزەیی و ڕەزامەندی خوای گەورە و سەبر و دڵنەوایی بۆ خێزان و خۆشەویستەكانی.