بەغدا-INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوە پشتڕاستی كردەوە كە ئەم ساڵ بۆ تەواوكردنی دیزاینە وردەكانی ڕێگای گەشە پێدان زۆر گرنگ دبێت،هاوكات وادەی پێشكەشكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی بە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دیاری كرد.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، مەیسەم سافی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان شاهیدی بەدواداچوونی چڕ و پڕە، بەو پێیەی ڕێژەی تەواوبوونی دیزاینە وردەكانی كۆی گشتی بۆ پڕۆژەكە گەیشتووەتە نزیكەی 63%، بەم شێوەیە دابەشكراوە 64% بۆ دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر، و 60% بۆ دیزاینی ڕێگای وشكانی.
سافی ئاماژەی بەوەدا : كە كارەكانی ڕووپێوی تۆپۆگرافی لە پارێزگای بەسرە دەستی پێكردووە و ئێستا گەیشتووەتە پارێزگای نەجەف، و بەردەوامیش دەبێت لە داپۆشینی ڕێگاكە تا سنووری عێراق و توركیا.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت مامەڵەی جددی لەگەڵ پڕۆژەكەدا دەكات، جەختیشیكردەوە، ساڵی 2025 یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ تەواوكردنی دیزاینە وردەكان، بڕیارە لەماوەی ئەمساڵدا پڕۆژەكە بخرێتە بەردەم كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بۆ جێبەجێكردن و كێبڕكێی بۆی، هاوتەریب لەگەڵ دیدگای حكومەتی عێراق و بەرژەوەندی خەڵك.