سەرۆك وەزیران ئاراستەی كارەكان دەكات بۆ پێگەیشتنی پڕۆژەكانی گەشتیاری و پێشكەشكردنی بە یەك پاكێج

سیاسی
  • اليوم, 14:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی كارەكانی كرد بۆ پێگەیشتنی پرۆژە گەشتیارییەكان وپێشكەشكردنیان بە یەك پاكێج.
    نووسنگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پێشكەشكردنی پاكێجێك لە پڕۆژە گەشتیارییەكانی كرد كە پلانی دانراوە لە بەغدای پایتەخت و باقی پارێزگاكانی تر جێبەجێ بكرێت.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا بەپێی بەیاننامەكە : گەشتیاری و پێكهاتەكانی لە عێراقدا بەردەستن، و دەتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ سەرچاوەیەكی جەوهەری لە ئابووریی غەیرە نەوتدا، لەگەڵ بەردەستبوونی دەرفەتەكان، پێویستی ناوخۆیی، خواستی هاوڵاتیان بۆ سوودمەندبوون و چێژوەرگرتن لە دامەزراوە گەشتیارییە مۆدێرن و پێشكەوتوو و ژینگەدۆستەكان هەروەها نوێنەرایەتی دەروازەیەك دەكات بۆ فراوانكردنی سەرنجڕاكێشییەكانی گەشتیاری كە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن.
    سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند : گرنگیی وەبەرهێنان لە دەرفەتی هەڵبژاردنی بەغدا وەك پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025، بنیاتنانی دامەزراوە و ئیمكاناتی سەرنجڕاكێش بۆ گەشتیاری و كات بەسەربردن، تێپەڕاندنی ئاستەنگە بیرۆكراتییەكان و ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاوتر بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنانی بیانی تێیدا  لەم كەرتە.
    سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی كرد بەپێی بەیاننامەكە : كاركردن بۆ پێگەیشتنی پڕۆژەكانی گەشتیاری و خستنەڕوویان وەك یەك پاكێج، بەتایبەتی كە پەرەپێدانی ئەم كەرتە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزكردن و هەمەچەشنكردنی ئابووریی نیشتمانی لەڕێگەی چالاككردنی كەرتە گرنگەكان، لەنێویاندا كەرتی گەشتیاری، كەحكومەت حەز دەكات بۆ قۆناغی داهاتوو زیندوو بكاتەوە، بە پشتبەستن بە بەرنامەی حكومەتەكەی.
    لە كۆبوونەوەكەدا ڕەزامەندی لەسەر درێژكردنەوەی بانگهێشتنامەیەك بۆ كۆمپانیایەكی ئیسپانی تایبەت بە بواری پەرەپێدانی گەشتیاری بەمەبەستی دانانی پڕۆژەكان بۆ ئەم كەرتە لەسەر ڕێڕەوی كاركردن، هەروەها پەرەپێدانی تواناكانی كارمەندانی پسپۆڕ لە بواری گەشتیاری و هێشتنەوە. هەروەها پێداچوونەوە بە 21 پڕۆژەی گەشتیاریدا كرا لەگەڵ دوایین پێشهاتەكانی ئەم كەرتە، كە بریتی بوون لە: هۆتێل، هاوینەهەواری، دارستانە بەردەوامەكان، شارەكان و كۆمەڵگەی كات بەسەربردن لە بەغدا و پارێزگا جیاوازەكان، كە سەرنجڕاكێشی و ژێرخانی ئابووری و ئیمكانی ئابووری دابین دەكەن.