بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆی سوریا، پووچەڵكردنەوەی هەوڵی تەقاندنەوەی مەزارگەی سەیدە زەینەب (سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت) لە دەوروبەری دیمەشقی ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و ڕایگەیاند : دەزگای هەواڵگری گشتی لە ڕێگەی ئەو بەشەی بەرپرسە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، و بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی لە ریفی دیمەشق، سەركەوتوو بوو لە پووچەڵكردنەوەی هەوڵێك لەلایەن چەتەكانی داعشەوە بۆ تەقاندنەوەی ناو مەزارگەی سەیدە زەینەب (سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت) لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە بەشداربوون لەم كردەوە تاوانكارییە.