كاروباری دەرەوەی پەرلەمان: لیژنەی كاروباری سیاسی ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئاسیا تاوتوێی 8 بڕیاریان كرد

سیاسی
  • اليوم, 13:13
  • +A -A

    بەغدا  - INA -  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان پشتڕاستی كردەوە كە لە كۆبوونەوەی لیژنەی هەمیشەیی كاروباری سیاسی لە ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئاسیا تاوتوێی 8 ڕەشنووسی بڕیارنامە كراوە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە ئامانجی كۆكردنەوەی وڵاتانی ئاسیا و هاوتەریبكردنیان لەگەڵ زلهێزەكانی دیكە.
    حەیدەر سەلامی ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : عێراق میوانداری كۆبوونەوەی لیژنەی هەمیشەیی كاروباری سیاسی كۆمەڵەی پەرلەمانی ئاسیای كرد، كە 44 وڵاتی ئاسیا لەخۆدەگرێت و یەكێكە لە لیژنە هەمیشەییەكان بۆ كاروباری سیاسی و عێراق سەرۆكی لیژنەی هەمیشەیی و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئاسیایە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە 8 ڕەشنووسی بڕیارنامەی تایبەت بە گەشەپێدان و پرسی فەلەستین و ڕووداوەكانی غەززە لەخۆگرتبوو و ئاماژەی بەوەشكرد، ڕەشنووسی بڕیارنامەكان تاوتوێ دەكرێن و نوێ دەكرێنەوە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی لە ئازەربایجان پەسەند بكرێن، وەك ئێستا سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە دەگرێتە ئەستۆ.
    هەروەها ووتیشی : لیژنەی هەمیشەیی كاروباری سیاسی سروشتێكی سیاسیی هەیە، باس لە پرسەكانی حكومەت و ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام دەكات، داواش دەكات حكومەتەكان پێكەوە كاربكەن بۆ بەهێزكردنی كیشوەری ئاسیا، بەو پێیەی گەورەترین كیشوەرە و دەوڵەمەندە بە گەورەترین سەرچاوە مرۆییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمەڵەكە ئامانجی ئەوەیە وڵاتان كۆبكاتەوە و یەكسانیان بكات بە زلهێزەكانی دیكە و ئەمەش لە بەرژەوەندی گەلانی ئاسیادایە.