داد: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (1476) كەس ئازاد كراون

ناوخۆ
  • اليوم, 11:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی داد ئازادكردنی 1476 كەسی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كۆی گشتی ئەو دەستگیركراوانەی كە لە سەرجەم توێژەكانی چاكسازیی نەوجەوانان لە بەغدا و پارێزگاكان ئازادكراون لە ماوەی لە 1ی 1ی 2024 تا 31ی كانوونی دووەمی 2024 گەیشتووەتە (1476) بەپێی ڕاپۆرتی ئاماری كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە ئەنجامدراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە نێو ئەوانەی ئازادكراون (766) نەوجەوان، (451) نەوجەوان دوای تێپەڕاندنی سزاكەیان ئازادكراون، (3) نەوجەوان بە بڕیاری جیاكاری، و (256) ئازادكردنی مەرجدار، بەهۆی هەڵسوكەوتی باشیان و دەرچوون لە خولی جۆراوجۆری چاكسازی بەپێی بە ڕاسپاردەی بەشی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی و ڕەزامەندی دەسەڵاتە دادوەرییەكان.